
سلێمانی | ١٠ی کانوونی یەکەم – دامەزرێنەری لوتکەی نیشتمانی سلێمانی بۆ کارسازی (SNE) سەردانێکی فەرمی بۆ بارەگای کۆمپانیای IQ Online ئەنجامدا، بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پاڵپشتییە کاریگەرەکانی کۆمپانیاکە لە ڕێکخستن و سەرخستنی لوتکەکەدا.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی کەرتی بازرگانی و تەکنەلۆژیا و ئەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی کارسازان دەبنەوە لە ناوچەکەدا. ئەم سەردانە وەک ڕێزگرتنێک بوو بۆ هاوبەشییە ستراتیژییەکەی IQ Online و دووپاتکردنەوەی گرنگی هەماهەنگی نێوان کەرتی تایبەت و دەسپێشخەرییە کارسازییەکان بۆ برەودان بە داهێنانی ئابووری و گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە وڵاتدا.



