S N E S U M M I T

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: پاڵپشتی ته‌واو دەبين بۆ سه‌ركه‌وتنی لوتکەی نیشتیمانی سلێمانی بۆ کارسازی


پارێزگاری سلێمانی (د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) سه‌ردانی تیمی ئاماده‌كاری لوتكه‌ی نیشتمانی سلێمانی (SNE) كرد . ناوبراو له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی لوتكه‌كه‌ و هاوبه‌شه‌كانیان له‌ رێكخراوی فاونده‌یشن هه‌ب كۆبووه‌وه‌.
له‌ وته‌كانیدا پارێزگار جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی پارێزگاكه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی لوتكه‌كه‌ و به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی سلێمانی له‌م بۆنه‌ گرنگه‌دا كرده‌وه‌.