





بەغداد | ١٨ی کانوونی یەکەم – وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەهێزکردنی ژینگەی کارسازی لە عێراقدا، شاندێکی لوتکەی نیشتمانی سلێمانی (SNE) سەردانی کۆشکی “ڕیادە”یان کرد لە بەغداد و لەلایەن د. حسێن فلامەرز، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری کارسازی و بەڕێوەبەری دەسپێشخەریی نیشتمانیی “ڕیادە” پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، شاندی SNE بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە د. حسێن فلامەرز کرد وەک پێزانینێک بۆ بەشدارییە بەهادارەکانی و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ چالاکییەکانی لوتکەکە. هاوکات گفتوگۆ کرا دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکان بۆ چالاککردنی دەسپێشخەرییەکانی “ڕیادە” لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق. ئەم سەردانە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی SNEیە بۆ کارکردنی پێکەوەیی بە مەبەستی بونیادنانی داهاتوویەکی گەشاوە بۆ کارسازی لە سەرانسەری وڵاتدا.



