S N E S U M M I T

لوتکەی نیشتمانی سلێمانی بۆ کارسازی بەشداری لە هەفتەی جیهانیی کارسازی لە هەولێر دەکات

هەولێر | ٤ی کانوونی یەکەم – لوتکەی نیشتمانی سلێمانی بۆ کارسازی (SNE) بەشداری لە چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی کارسازی (GEW) – هەولێر کرد، کە لەلایەن تۆڕی جیهانیی کارسازی (GEN) – عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی کوردستان – هەولێر (UKH) ڕێکخرابوو. لە چالاکییەکەدا چەندین پانێڵی گفتوگۆ سەبارەت بە ئاستەنگ و دەرفەتەکانی بەردەم کارسازان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو. هاوکات، چەندین وتار و چیرۆکی سەرکەوتنی کارسازە ناوخۆییەکان پێشکەشکران، کە ئاماژەن بۆ پابەندبوونی بەردەوامی SNE بۆ پشتگیریکردن لە داهێنان و گەشەپێدانی ژینگەی کارسازی لە وڵاتدا.